ساگالاین بریتییە لە ئامێرێکی ڕاستکەرەوەی نادیاری ددان، کە دەتوانرێت لێ بکرێتەوە. بە شێوەیەکی شاراوە و نادیار ددانەکان ڕاست دەکاتەوە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەکی سێ ڕەهەندی پێشکەوتوو، بە تایبەت دیزاینکراو بۆ هاوڵاتیانی عێراق.

ڕاستکەرەوەی Sagalign جێگرەوەیەکی نادیار، ئاسوودە و توانای لێکردنەوە بۆ تەلی ڕاستکەرەوەی ئاسایی پێشکەش دەکات، وە پێویستی سەردانیکردنی پزیشک کەم دەکاتەوە.

زۆربەی بەکارهێنەران هەست بە پەستانێکی کەم لە ددانەکانیان دەکەن لە چەند ڕۆژی سەرەتای بەکارهێنانی ئامێری ڕاستکەرەوە نوێیەکە، کە ئەمەش ئاساییە وهۆکارەکەی بەرەبەرە جووڵانی ددانەکانە

بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام، ڕۆژانە 20 بۆ 22 کاتژمێر ڕاستکەرەوەی Sagalign بەکار بهێنە، وە تەنها لە کاتی خواردن و خواردنەوە و شۆردنی ددانەکان لایبەرە.

ساگالاین توانای چارەسەریی زۆربەی کەیسە سادە و مامناوەندەکانی هەیە. لەوانە چوونە سەریەکی ددانەکان، بۆشایی نێوان ددانەکان وە کێشەکانی ناڕێکیی گەستن. پزیشکەکەت گونجاویی ساگالاین بۆ ددانەکانت دیاری دەکات.

ڕاستکەرەوەی Sagalign پلاستیکێکی نادیاری بە بێ ماددەی BPA لە ئاستێکی پزیشکی بەکاردەهێنێت، کە دیزاینکراوە بۆ ئاسوودەیی، سەلامەتی و مانەوەی درێژخایەن.

زۆرینەی نەخۆشەکان بەخێرای ڕادێن، ڕەنگە کەمێک سەختی و تەتەڵە درووست ببێت لە سەرەتاوە، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک باشتر دەبێت.

بەڵێ، ئامێری ساگالاین گونجاوە بۆ منداڵان لە تەمەنی ٦ ساڵ بەرەو سەرەوە، ئەمەش لەژێر چاودێریی پزیشکی ددان بۆ چارەسەری کێشەی ناڕێکیی ددان لە تەمەنێکی زوودا.

بەڵێ، کۆمپانیای Sagalign پابەندە بە گەرەنتییەکی ئەڵماسی تا ئەو کاتەی بە تەواوی ڕازی دەبیت لە ئەنجامی چارەسەرەکانت.

جگەرەکێشان ڕێنمای ناکرێت و باشترە نەبێت، چونکە دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی ساگالاینەکەت، وە کاریگەریی نەرێنی دروست دەکات لەسەر تەندرووستیی دەم و ددانت لە ماوەی چارەسەرەکەدا.

نەخێر، هەر گۆڕانکارییەک لە قسەکردندا کاتییە و لەگەڵ ڕاهاتن بە ئامێری ڕاستکردنەوەکەت نامێنێت.

بەڵێ، ئامێری ڕاستکەرەوەی Sagalign لە کەرەستەی سەلامەت و گونجاو لەگەڵ جەستە، لەژێر چاودێری پزیشکانی ددان دروست دەکرێت.

ئامێری Sagalign گونجاوە بۆ منداڵان (تەمەن 6 ساڵ بۆ سەرەوە )، مێردمنداڵان و پێگەیشتووان، وە هەر کەسێک کە بەدوای ڕاستکەرەوەیەکی ددانی کاریگەر دەگەڕێت.

ماوەی چارەسەرەکە دەگۆڕێت، بەڵام بە زۆری لە نێوان 6 بۆ 18 مانگ دەخایەنێت، کە ئەمەش بەپێی ئەوەی ددانەکانت چییان پێویستە، دیاری دەکرێت.

پێویستە پێش خواردن و خواردنەوە جگە لە ئاو، Sagalign ـەکەت لاببەیت، ئەمەش بۆ پارێزگاریکردنە لە مانەوەی پاکوخاوێنی و کارایی ڕاستکەرەوەکەت.

سەردانەکان بۆلای پزیشکی ددان کەم دەبن، بە زۆری هەر 6 بۆ 8 هەفتە جارێک، ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە لە بەرەوپێشچوونی چارەسەرەکە و وەرگرتنی کۆمەڵەی ڕاستکەرەوەی داهاتوو

بەڵێ، هەر کۆمەڵە ڕاستکەرەوەیەکی ددانی Sagalign بە شێوەیەکی تایبەت بە بەکارهێنانی سکانی سێ ڕەهەندی و پلاندانانی دیجیتاڵیی ورد دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی بە تەواوی و بێ هەڵە لەگەڵ ددانەکانتدا بگونجێت.

ڕۆژانە ئامێری ڕاستکەرەوەکەت پاک بکەرەوە بە بەکارهێنانی فڵچەیەکی ددانی نەرم و سابوونێکی ڕوونی مامناوەند، یاخود بە بەکارهێنانی کریستاڵی پاککەرەوەی تایبەت، بۆ ئەوەی بە خاوێنی بمێنێتەوە.

تێچووەکان بەپێی ئاڵۆزی حاڵەتەکە و کلینیکەکە دەگۆڕێن، پەوەندیمان پێوە بکە بۆ وەرگرتنی ڕاوێژی تایبەت و زانینی نرخەکان.

ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە. ئەو ڕێنماییت دەکات بە گۆڕینی بە دانەیەکی نوێ یاخود بە بەکارهێنانی کۆمەڵەی داهاتوو لە ڕاستکەرەوەکانت، بۆ دڵنیا بوون لە بەردەوامیی پرۆسەی چارەسەرەکەت.

پێش ژەمەکانت ئامێری ڕاستکەرەوەکە لابەرە. هیچ ڕێگرییەک لە جۆری خواردنەکەت نییە، بەو مەرجەی پابەند بیت بە بەکارهێنانی ڕاستکەرەوەکەت و پاراستنی پاکوخاوێنیی دەم و ددانت.

پەیوەندیمان پێوە بکە و ئێمە یارمەتیت دەدەین دەستبەجێ یەکەم هەنگاوی گەشتەکەت دەستپێبکەیت.

ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکە و ئێمە یارمەتیت دەدەین کە ئایا بۆ تۆ گونجاوە یاخود نا.

ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکە و ئێمە یارمەتیت دەدەین بۆ ئەوەی دەستبەجێ یەکەم هەنگاوی گەشتەکەت دەست پێ بکەیت.