Sagalign GO

ئەو زەردەخەنەیەی دەتەوێت. بەو شێوازە پارەدانەی کە لە تواناتدایە.

ڕاستکەرەوە نادیارەکانی ساگالاین بە قیستی مانگانەی گونجاو بەدەستبهێنە و هەر ئەمڕۆ دەست بکە بە گۆڕینی زەردەخەنەکەت.

بزانە ئایا تۆ شیاویت

لە کەمتر لە یەک خولەکدا

Your information is secure and private.

بۆچی خەڵک ساگالاین گۆ هەڵدەبژێرن Sagalign GO

قیستی مانگانەی گونجاو

چارەسەرەکەت دەستپێبکە بێ ئەوەی پێویست بکات تەواوی پارەکە لە سەرەتاوە بدەیت

ڕوون و ئاسوودە

ڕاستکەرەوەیەکی نادیار کە بە تەواوی شاراوەیە و بۆ ژیانی ڕۆژانە دیزاین کراوە.

لەژێر چاودێریی پزیشکدا

چارەسەر لەژێر چاودێریی پزیشکانی ڕێگەپێدراوی ساگالاین ئەنجام دەدرێت.

ئەنجامی پێشبینیکراو

پلانی چارەسەر تایبەت بە حاڵەتەکەت کە لەسەر بنەمای ئامانجەکانی زەردەخەنەکەت دیزاین کراوە.

سیستەمی Sagalign GO چۆن کار دەکات

1
سەردانی پزیشکێکی ڕێگەپێدراو بکە

سەردانی پزیشکێکی ڕێگەپێدراو بکە

لە لایەن پزیشکێکی ددانی ڕێگەپێدراوی ساگالاین گۆ هەڵسەنگاندنت بۆ دەکرێت

2
 سکانی دیجیتاڵی

سکانی دیجیتاڵی

وێنەی زەردەخەنەکەت بە شێوازی دیجیتاڵی تۆمار دەکرێت.

3
وەرگرتنی ڕەزامەندی

وەرگرتنی ڕەزامەندی

پلانی پارەدانی قیست هەڵبژێره کە لەگەڵ تۆدا دەگونجێت.

4
وەرگرتنی ڕاستکەرەوەکانت

وەرگرتنی ڕاستکەرەوەکانت

قاڵبی ڕاستکەرەوەی تایبەت بە حاڵەتەکەت ئامادە دەکرێت بۆ چارەسەرەکەت.

5
بە متمانەوە زەردەخەنە بکە

بە متمانەوە زەردەخەنە بکە

چێژ لە زەردەخەنە نوێیەکەت ببینە.

پێویست ناکات نرخ ببێتە ڕێگر لەبەردەم زەردەخەنەکەتدا

سیستەمی ساگالاین گۆ ڕێگە بە چارەخواز دەدات تێچووی چارەسەر دابەش بکات بە سەر چەند قیستێکدا، ئەمەش وایکردووە کە دەستکردن بە چارەسەری ڕاستکەرەوەی نادیار لە هەموو کاتێک ئاسانتر بێت.

چارەسەری ئاسایی:

$1,500 پێشەکی
VS

Sagalign GO

$125 / مانگانە*

*Example only.

زەردەخەنەی ڕاستەقینە. گۆڕانکاریی ڕاستەقینە.

هەموو زەردەخەنەیەک تایبەتمەندی و ناوازەیی خۆی هەیە. نموونەی ئەو گۆڕانکارییانە ببینە کە دەکرێت لە ڕێگەی چارەسەری ساگالاینەوە بەدەستبێن

حاڵەتی زیاتر ببینە
Before
After
in progress
Before
After
in progress
Before
After
in progress

ئایا ساگالاین گۆ بۆ تۆ گونجاوە؟

  • چوونەسەریەکی ددانەکان؟
  • بۆشایی نێوان ددانەکان؟
  • کێشەی سادە و مامناوەندی شەویلگەکان لە کاتی گەستندا؟
  • کەسانی پێگەیشتوو؟
  • کەسانی هەرزەکار؟ (13+)
هەڵسەنگاندنی بێبەرامبەر
Sagalign GO suitability

چی لەخۆ دەگرێت؟

ڕاوێژی دیجیتاڵی

هەڵسەنگاندنێکی پرۆفیشناڵ بۆ زەردەخەنەکەت.

پلانێکی چارەسەری تایبەت بە حاڵەتەکەت

پلانێکی ستراتیژی تایبەت بۆ جوڵاندنی ددانەکانت

ڕاستکەرەوەی نادیاری ساگالاین

کۆمەڵە ڕاستکەرەوەیەک کە بە تایبەتی بۆ تۆ دیزاین کراون.

چاودێریی پزیشکی

چاودێریکردنی بەردەوام و ڕێکخراو لە تەواوی ماوەی چارەسەرەکەتدا.

نزیکترین پزیشکی ساگالاین گۆ بدۆزەرەوە

پزیشکێک بدۆزەوە

FAQ

ساگالاین گۆ (Sagalign GO) سیستەمێکی چارەسەری ڕاستکردنەوەی ددانە لە ڕێگەی بەکارهێنانی قاڵبی ڕاستکەرەوەی نادیار. ئەم پرۆگرامە بە قیستی مانگانەی گونجاو پێشکەش دەکرێت، کە چارەخواز دەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسانتر و گونجاوتر تێچووی چارەسەرەکە بدات.

نەخێر. ساگالاین گۆ بۆ دەستپێکردنی چارەسەر پێویستی بە هیچ پێشەکییەک نییە.

نەخێر. بە گشتی بەکارهێنانی ڕاستکەرەوەی نادیار ئاسوودەیە. تەنها لەوانەیە بۆ چەند ڕۆژێکی کەم هەست بە پەستانێکی کەم بکەیت کاتێک ڕاستکەرەوەیەکی نوێ بەکار دەهێنیت، ئەمەش ئاساییە و هۆکارەکەی جووڵانی ددانەکانە بۆ شوێنی دروست.

تەنها فۆرمە ئۆنلاینەکە پڕ بکەرەوە یاخود پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێگەی واتسئەپەوە. تیمەکەمان لە پرۆسەی دڵنیابوونەوە لە مەرجەکان هاوکارت دەبن و یارمەتیت دەدەن لە دۆزینەوەی پزیشکێکی نزیک لێتەوە.

تێچووی چارەسەرەکە پێکهاتووە لە قاڵبی ڕاستکەرەوە نادیارەکان تایبەت حاڵەتەکەت، پلانی چارەسەرکردن، و ئەو ڕاستکەرەوانەی کە بۆ پلانی چارەسەری پەسەندکراو پێویستن. پزیشکەکەت ڕوونکردنەوەی تەواوت پێدەدات دەربارەی هەر خزمەتگوزارییەکی تری زیادە کە لەوانەیە پێویست بێت.

لە زووترین کاتدا پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە. بەپێی قۆناغی چارەسەرەکەت، پزیشکەکەت ڕێنماییت دەکات کە ڕاستکەرەوەی پێشووت بەکاربهێنیتەوە، یان بچیتە سەر ڕاستکەرەوەی داهاتوو، یان داوای دانەیەکی نوێی جێگرەوە بکەیت.

ماوەی سەردانەکان بەپێی پلانی چارەسەرەکەت دەگۆڕێت. زۆربەی نەخۆشەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو سەردانی پزیشکەکەیان دەکەن بۆ چاودێریکردنی پێشکەوتنی چارەسەرەکە و وەرگرتنی کۆمەڵەی داهاتووی ڕاستکەرەوەکانیان.

ڕاستکەرەوەکانی ساگالاین گۆ ڕوون و نادیارن، لێدەبنەوە، و بەکارهێنانیان ئاسوودەیە. هەروەها بە پێچەوانەی تەلی ڕاستکردنەوەی ددان، هیچ نقێم و تەلێکی کانزایی تێدا بەکار ناهێندرێت. ئەمەش وایکردووە پرۆسەی نانخواردن، فڵچەکردن، بەکارهێنانی پەتی ددان، و زەردەخەنەکردن بە متمانەیەکی تەواوەوە لە تەواوی ماوەی چارەسەرەکەدا ئاسانتر بێت.

نەخێر. هەمیشە پێش فڵچەکردنی ددان و بەکارهێنانی پەتی ددان، پێویستە ڕاستکەرەوەکانت لێبکەیتەوە. پێش ئەوەی دووبارە بیانتخەیتەوە دەمت، ڕاستکەرەوەکانیش بە جیا پاک بکەرەوە و بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ.

نەخێر. دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تیمی ساگالاینەوە بکەیت، و ئێمە ڕەوانەت دەکەین بۆ لای نزیکترین پزیشکی ڕێگەپێدراو و لێهاتوو بۆ ئەنجامدانی پشکنین.

تێچووی چارەسەرەکەت دابەش دەکرێت بەسەر قیستی مانگانەدا. لە ماوەی چارەسەرەکەدا، هەر ٣ مانگ جارێک بۆکسێکی نوێ لە ڕاستکەرەوەکانی ساگالاین گۆ دەگەیەنرێتە دەست پزیشکەکەت، بۆ ئەوەی پرۆسەی چارەسەرەکەت وەک پلانی بۆ داندراوە بەردەوام بێت.

ماوەی چارەسەرەکە دەگۆڕێت بەپێی ئاڵۆزیی کێشەی ددانەکانت و ئامانجی چارەسەرەکەت. دوای پشکنینی ددانەکانت، پزیشکەکەت کاتێکی پێشبینیکراو بۆ ماوەی چارەسەرەکەت دیاری دەکات.

بەڵێ. ساگالاین گۆ بۆ هەرزەکاران و پێگەیشتووان گونجاوە، ئەمەش بەپێی پشکنین و پلانی چارەسەری پزیشکی ددانەکەت دیاری دەکرێت.

تایبەتمەندیی نزیکترین پزیشک لێمەوە لەسەر ماڵپەڕی ساگالاین بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی پزیشکێکی نزیک لە خۆت، یان لە ڕێگەی واتسئەپەوە پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ زانیاریی زیاتر.

بەڵێ. دەتوانیت لە هەر کاتێکدا بێت بڕی ئەو پارەیەی کە ماوە پێشوەختە بیدەیت، بەبێ هیچ تێچوویەکی زیادە.

بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام، پێویستە ڕاستکەرەوەکان ڕۆژانە ٢٠ تا ٢٢ کاتژمێر بەکاربهێنرێن، و تەنها لێبکرێنەوە لە کاتی نانخواردن، هەر خواردنەوەیەک جگە لە ئاو، شۆردنی ددان بە فڵچە و بەکارهێنانی دەزووی ددان.

پێویستە پێش نانخواردن یان خواردنەوەی هەر شتێک بێجگە لە ئاو، ڕاستکەرەوەکانت لێبکەیتەوە. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی پەڵە یاخود تێکچوونی قاڵبی ڕاستکەرەوەکان.

ڕاستکەرەوەکانی ساگالاین گۆ لە ماددەیەکی ڕوون و نادیار دروستکراون و بە شێوازێک دیزاین کراون کە دیار نەبن. زۆربەی خەڵک تەنانەت هەستی پێ ناکەن کە لە دەمتدایە.

بێخەمبە. پزیشکەکەت دەتوانێت هاوکارت بێت لە دابینکردنی ئەو ڕاستکەرەوانەی کە پێویستت دەبن لە ماوەی گەشتەکەتدا، بۆ ئەوەی پرۆسەی چارەسەرەکەت وەک خۆی بەردەوام بێت.

بەڵێ. ساگالاین گۆ لە ڕێگەی تۆڕێکی بەرفراوان و گەشەسەندوو لە پزیشکانی بڕوانامەدار و ڕێگەپێدراو لە سەرانسەری عێراقدا بەردەستە. تایبەتمەندیی "نزیکترین پزیشک لێمەوە" بەکاربهێنە یان لە ڕێگەی واتسئەپەوە پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ دۆزینەوەی نزیکترین پزیشک لێتەوە.

چاوەڕێی کاتی گونجاو مەکە. گەشتی زەردەخەنەکەت ئەمڕۆ دەستپێبکە.

بزانە ئایا ساگالاین گۆ بۆ تۆ گونجاوە و ئاشنابە بە ڕێگایەکی ئاسان بۆ بەدەستهێنانی ئەو زەردەخەنەیەی هەمیشە خەونت بووە.

Sagalign smile journey