تەکنەلۆجیایی بەرکارهاتوو لە ڕاستکەرەوەی نادیار: چۆن پزیشکی ددانی دیجیتاڵی هاوکارە لە دروستکردنی زەردەخەنەیەکی باشتر؟
زۆرێک لە چارەخوازان ڕاستکەرەوەی نادیار هەڵدەبژێرن چونکە بەبەراورد لەگەڵ تەلی ڕاستکردنەوەی ددان کەمتر دەردەکەون و شێوەیان پەسەندکراوترە. بەڵام لە ڕاستیدا، سوودەکانی ڕاستکەرەوەی نادیار زۆر زیاترە لە تەنها دەرکەوتن و جوانی. ئەو تەکنەلۆجیایانەی لە پشت ڕاستکەرەوەی نادیار بەکار دەهێندرێن چارەسەری ڕاستکردنەوە لە پرۆسەیەکی سادەوە گۆڕیوە بۆ چارەسەرێکی ورد و کۆنترۆڵکراوی دیجیتاڵی. تەلی ڕاستکردنەوەی ئاسایی پشت دەبەستێت بە قاڵبگرتن، پێوانەی دەستی و تاقیکردنەوە و هەڵەی زۆر و پێشبینینەکراو. ئەمڕۆ، تەکنەلۆجیاکانی پزیشکی دیجیتاڵیی ددان وەک سکانەری ناو دەم، هاوشێوەسازیی دیجیتاڵی چارەسەر، و دروستکردنی کۆمپیوتەریی ڕاستکەرەوەکان، ڕێگەیان خۆشکردووە بۆ دانانی پلانی تەواوی قۆناغەکانی جووڵەی ددانەکان پێش ئەوەی چارەسەر دەست پێبکات. لەم وتارەدا، ڕوونکردنەوە دەدەین لەسەر ئەوەی ئەو تەکنەلۆجیایانە چیین، چۆن پێکەوە کاردەکەن، و بۆچی ئەنجامی پێشبینیکراوتر بەدەستدەهێنن.
تەکنەلۆجیایی پشتی ڕاستکەرەوەی نادیار چییە؟
تەکنەلۆجیای ڕاستکەرەوەی نادیار ئاوێتەیەک لە سکانکردنی ناو دەم، سۆفتوێری پلاندانانی سێ ڕەهەندی چارەسەر، و دروستکردنی ڕاستکەرەوەکان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لەخۆدەگرێت بۆ جووڵاندنی پلەبەپڵەی وردی ددانەکان. سکانێکی دیجیتاڵیی ددانەکانی نەخۆشەکە جێگەی قالبە فیزیکییە کۆنەکان دەگرێتەوە. پاشان سۆفتوێرەکە نهخشەی هەموو قۆناغێکی جووڵەی ددانەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی دەکێشێت، و زنجیرەیەکی تەواو لە قاڵبی ڕاستکەرەوە نادیارەکان بەرهەمدەهێنێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە، کە هەریەکەیان ددانەکان بە نزیکەیی میلی مەترێک لێکتریان نزیک دەکاتەوە بەرەو ئەنجامی کۆتایی.
لە دەقی ئەم وتارەدا:
- بۆچی تەکنەلۆجیای ڕاستکەرەوەی نادیار پێشڕەویی گۆڕانکارییەکان دەکات لە چارەسەری ڕاستکردنەوەدا
- تەکنەلۆجیا سەرەکییە بەکارهێنراوەکان
- ڕاستکەرەوەی نادیاری دیجیتاڵیی چۆن کاردەکات، هەنگاو بە هەنگاو
- چۆن پلاندانای دیجیتاڵی ئەنجامەکانی چارەسەر باشتر دەکات
- سوودەکانی چارەسەری ڕاستکەرەوەی نادیاری پشتبەستوو بە تەکنەلۆجیا
- ڕاستکەرەوەی نادیاری دیجیتاڵیی بەرامبەر بە تەلی ڕاستکەرەوەی ددانی ئاسایی
- پرسیارە باوەکان
بۆچی تەکنەلۆجیای ڕاستکەرەوەی نادیار پێشڕەویی گۆڕانکارییەکان دەکات لە چارەسەری ڕاستکردنەوەدا؟
چارەسەری تەلی ڕاستکردنەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەرە، بەڵام بە شێوەیەکی زۆر پشت دەبەستێت بەو چاوپێکوتن و گۆڕانکارییانەی کە لە لایەن پزیشکەکەتەوە ئەنجام دەدرێت مانگانە وەک توندکردنەوەی تەلەکان، گۆڕینی شوێنی نقێمەکان، و سەردانیکردنی بەردەوام، کە ئەمەش هەموویان بەشێکن لە بە ئەنجامگەیاندنی جووڵەی ددانەکان لە سیستەمێکدا کە ناتوانرێت بە تەواوی پلاندانانی بۆ بکرێت. ئەنجامەکە ئاڕاستە دەکرێت، بەڵام پێش دەستپێکردنی چارەسەر بە وردی پێشبینی ناکرێت.
تەکنەلۆجیای دیجیتاڵیی ڕاستکەرەوەی نادیار ئەمە لە بنەڕەتەوە دەگۆڕێت. هەر لە سەرەتایی چارەسەرەکەوە، تەواوی ڕێڕەوی جووڵەی ددانەکان پێش دانانی یەکەم قاڵبی ڕاستکەرەوە، نەخشەی بۆ دەکێشرێت. هەموو قۆناغێکی چارەسەرەکە، لە شوێنی سەرەتایی هەموو ددانێکەوە تا ئەنجامی کۆتایی، لە ڤیدیۆیەکی هاوشێوەسازیی سێ ڕەهەندی دەردەکەوێت پێش ئەوەی نەخۆشەکە پابەند بێت بە چارەسەرەکەوە. بەم شێوەیە، تەکنەلۆجیاکان وادەکەن نەک تەنها ڕاستکەرەوە نادیارەکان شێوە و دەرکەوتنێکی جوانتر و پەسەندتریان هەبێت، بەڵکو وردتر و پێشبینیکراوتر بن.
تەکنەلۆجیا سەرەکییەکانی پشت ڕاستکەرەوەی نادیار
سکانەری ناو دەم (Intraoral Scanner)
چارەسەر بە سکانەرێکی دەستی دەست پێدەکات کە مۆدێلێکی سێ ڕەهەندیی وردی ددان و پووکی نەخۆشەکە دروست دەکات. ئەم سکانەرە جێگەی قالبە فیزیکییەکان دەگرێتەوە و جێگرەوەیەکی دیجیتاڵی بۆ پلاندانانی چارەسەرەکە دابین دەکات.
سۆفتوێری پلاندانای سێ ڕەهەندی ٣ بۆ چارەسەر (3D Treatment Planning Software)
سۆفتوێرێکی تایبەت ئەو مۆدێلەی بە سکانەکە دروستکراوە، بەکاردەهێنێت بۆ دانانی پلانی هەموو جووڵەیەکی ددانەکان و پێشاندانی پێشوەختەی ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان. پزیشکی ددان پێداچوونەوە بۆ هاوشێوەسازییەکە (Simulation) دەکات و پەسەندی دەکات، کە ئەمەش دیزاینی هەموو ڕاستکەرەوەیەک لە زنجیرەکەدا دیاری دەکات.
دروستکردنی کۆمپیوتەریی ڕاستکەرەوەکان (Computer-Aided Aligner Fabrication)
پلانی پەسەندکراو دەگۆڕدرێت بۆ فایلی دیجیتاڵی تاوەکو لە ڕێگەی چاپکردنی سێ ڕەهەندیی و(Thermoforming) هەریەک لە ڕاستکەرەوەکان بەرهەم بهێندرێن. هەموو قاڵبێک لەگەڵ قۆناغێکی تایبەتی جووڵەی ددانەکاندا دەگونجێت تا چارەسەرێکی ورد و کۆنترۆڵکراو دەستەبەر بکات.
ئەتاچمێنتەکان و فیچەرە وردەکان (Attachments and Precision Features)
بۆ ئەو جووڵانەی ئاڵۆزترن، ڕەنگە ئەتاچمێنتی بچووکی هەمان ڕەنگی ددان لەسەر هەندێک ددانی دیاریکراو دابندرێن. ئەم پاشکۆیانە یارمەتی ڕاستکەرەوەکان دەدەن هێز بە کاریگەریی زیاترەوە جێبەجێ بکەن و بەپێی پلانی دیجیتاڵی لە شوێنی گونجاودا دادەنرێن.
جێگیرکەرەکان و تۆمارە دیجیتاڵییەکان (Retainers and Digital Records)
دوای چارەسەرەکە، مۆدێلی دیجیتاڵیی کۆتایی بەکاردەهێندرێت بۆ دروستکردنی جێگیرکەرەکان یاخود ریتەینەرەکان (Retainers). هەروەها تۆمارە پاشەکەوتکراوەکان دەکرێت پرۆسەی بەرهەمهێنانی ریتەینەری جێگرەوە لە داهاتوودا ئاسانتر بکه ن.
ڕاستکەرەوەی نادیاری دیجیتاڵیی چۆن کاردەکات، هەنگاو بە هەنگاو
هەنگاوی ١: سکانی دیجیتاڵی
پزیشکی ددان سکانەری ناو دەم بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی مۆدێلێکی سێ ڕەهەندی وردی ددانەکانی نەخۆشەکە، کە لە بری قالبە فیزیکییەکان بەکاردێت.
هەنگاوی ٢: هاوشێوەسازیی سێ ڕەهەندی (Simulation)
سۆفتوێرێکی تایبەت پلانی تەواوی جووڵەکانی ددانەکان دا دەنێت و هاوشێوەکارییەکی دیجیتاڵیی چارەسەرەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی دروست دەکات.
هەنگاوی ٣: پێداچوونەوە و پەسەندکردن لەلایەن نەخۆشەوە
نەخۆشەکە تەماشای هاوشێوەسازییەکە دەکات تاوەکو لە پرۆسەی چارەسەرەکە تێبگات و ئەنجامی کۆتایی چاوەڕوانکراو ببینێت پێش ئەوەی پلانەکە پەسەند بکات.
هەنگاوی ٤: دروستکردنی ڕاستکەرەوەکە
پلانی پەسەندکراو ڕەوانەی تاقیگە دەکرێت، لەوێ لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی دیجیتاڵیی وردەوە زنجیرەیەک ڕاستکەرەوەی تایبەت بەرهەم دەهێندرێن.
هەنگاوی ٥: چاودێریکردن و بەدواداچوون
نەخۆشەکە دوو هەفتە جارێک ڕاستکەرەوەکان دەگۆڕێت و پێویستە ئامادەی پشکنینە بەردەوامەکان بێت تاوەکو پزیشکی ددان چاودێریی بەڕێوەچوونی چارەسەرەکە بکات.
هەنگاوی ٦: چارەسەریی زیادە و چاکسازی (لە کاتی پێویستدا)
ئەگەر هەندێک لە ددانەکان وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە نەجووڵێن، دەکرێت سکانێکی نوێ بکرێت و ڕاستکەرەوەی زیادە بەرهەم بهێندرێن بۆ تەواوکردنی ئەو جوڵانەی ماوە.
هەنگاوی ٧: جێگیرکردن (Retention)
دوای چارەسەر، نەخۆشەکە بەپێی ڕێنماییەکان جێگیرکەر یاخود (Retainer) تایبەت بەکار دەهێنێت کە وا دەکات یارمەتی پاراستنی شوێنی نوێی ددانەکان بدات.
چۆن پلاندانانی دیجیتاڵی ئەنجامەکانی چارەسەر باشتر دەکات؟
پێشبینیکردن لە چارەسەری دیجیتاڵیی ڕاستکەرەوەی نادیاردا یەکێکە لە گرنگترین سوودە کلینیکییەکانی. چونکە هەموو جووڵەیەکی ددان پێشوەختە پلاندانان و هاوشێوەکاریی (Simulation) بۆ دەکرێت، پزیشکی ددان دەتوانێت پێش دەستپێکردنی چارەسەر کێشە یاخود ئاستەنگییەکان کە ڕەنگە لە ماوەی چارەسەرەکەدا ڕووبدات دەستنیشان بکات، بۆ نموونە ددانێک کە پێویستی بە جووڵەیەکی ئاڵۆزتر هەیە، بەپێی ئەوەش ڕیزبەندیی ڕاستکەرەوەکان دیزاین بکات.
بە پێچەوانەوە، لە چارەسەری ڕاستکردنەوەی تەلی دداندا، بە پێی بەرەو پێشچوونی چارەسەرەکە، پزیشک ئاستەنگییەکان دەبینێت و ناتوانێت پێشوەختە پێشبینی بکات. بە واتایەکی دیکە، پزیشکی ددان وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە ددانەکان چۆن دەجووڵێن و بەپێی پێویست چاکسازییان تێدا دەکات. ئەمە ڕێگەیەکی کاریگەرە، بەڵام واتای ئەوەیە ڕێڕەوی چارەسەرەکە بە تەواوی نەزانراوە تا لە پرۆسەی جێبەجێکردندا نەبێت. پلاندانای دیجیتاڵی ئەم نادیارییە لە کەیسە سادە و مامناوەندەکان ناهێڵێت، کە ئەمهش دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی ئەنجامی بەردەوامتر و پێشبینیکراوتر و کەمبوونهوەی ئاڵۆزییە نەخوازراوەکان.
هەروەها کوالێتیی سکانی دیجیتاڵی ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت. سکانێکی زۆر وردی ناو دەم واتای ئەوەیە قاڵبی ڕاستکەرەوەکە بە تەواوی و بە وردی بۆ ددانەکان دەگونجێت، و بە تەواوەتی لەو شوێنەدا هێز دەستەبەر دەکەن کە لە پلانی چارەسەرەکەدا دیاریکراوە. نەگونجانی قاڵبەکان لەگەڵ ددانەکاندا، دەکرێت لە ئەنجامی قالبگرتنی نادروست یان هەڵەکانی دروستکردنەوە ڕووبدات، کاریگەریی چارەسەرەکە کەمدەکاتەوە و ڕەنگە ماوەی چارەسەرەکەش درێژتر بکاتەوە.
سوودەکانی چارەسەری ڕاستکەرەوەی نادیار پشتبەستوو بە تەکنەلۆجیا
- هاوشێوەسازیی سێ ڕەهەندی تەواوی چارەسەر پێش دروستکردنی یەکەم ڕاستکەرەوە؛ نەخۆشەکان دەزانن چاوەڕوانی چی بکەن
- وردەکارییەکی بەرزتر بەبەراورد بە سیستەمەکانی ڕاستکەرەوەی پشتبەستوو بە قالبی فیزیکی
- پرۆسەی سکانکردنی ئاسوودە، بێ پێویستبوون بە ماددەکانی قالبگرتن
- پەیوەندیی خێراتر لەنێوان کلینیک و تاقیگەی بەرهەمهێناندا، فایلە دیجیتاڵییەکان لە چەند چركەیەکدا دەنێردرێن
- پاشەکەوتکردنی هەمیشەییی تۆمارە دیجیتاڵییەکان، و بەرهەمهێنانی جێگرەوە یاخود ریتەینەر بێ پێویستبوون بە قالبگرتنی نوێ
- دانانی پلانی دیجیتاڵیی ئەتاچمێنتەکان و تایبەتمەندییە وردەکان بۆ ئەو جووڵانەی ئاڵۆزترن
- ئەنجامدانی چاکسازی و چارەسەری زیادە بە دیجیتاڵی، بێ پێویستبوون بە قالبگرتنەوەی فیزیکی لە زۆربەی کەیسەکاندا
- کوالیتیی بەرزی بەردەوام و نەگۆڕی ڕاستکەرەوەکان لە تەواوی چارەسەرەکەدا ، چونکە هەموو قاڵبێک بە هەمان ستاندارد بەرهەم دەهێندرێت
بەراوردی نێوان چارەسەری ڕاستکەرەوەی نادیاری دیجیتاڵی و تەلی ڕاستکردنەوەی ددان
|
قۆناغ |
تەلی ڕاستکردنەوەی ددان |
ڕاستکەرەوەی نادیاری دیجیتاڵی |
|
قاڵبگرتن |
قاڵبگرتنی فیزیکی کۆن |
سکانی دیجیتاڵیی، ٢ بۆ ٥ خولەک |
|
پلانی چارەسەر |
پێوانەی دەستی و مۆدێلی گەچ |
مۆدێلی دیجیتاڵی سێ ڕەهەندی و هاوشێوەسازی |
|
بینینی پێشوەختەی چارەسەر |
هیچ پێشاندانێک نییە پێش دەستپێکردنی چارەسەر |
نەخۆشەکە ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکە دەبینێت پێش پابەندبوون |
|
دروستکردنی ڕاستکەرەوە |
پرۆسەی بەرهەمهێنانی دەستی |
دیزاینکراو بە CAD و دروستکراو بە دیجیتاڵی |
|
دەستکاریکردن و چاکسازی |
ڕەنگە پێویست بە قالبگرتنەوەی فیزیکی بێت |
پێویست بە دووبارە قاڵبگرتنەوە ناکات |
|
پاشەکەوتکردنی زانیارییەکان |
قاڵبەکان زەحمەتە هەڵگرتن و پاراستنیان |
فایل و زانیارییەکان بۆ ماوەیەکی درێژ پاشەکەوت دەکرێن و لە کاتی پێویستدا بەکاردێنەوە |
|
پەیوەندی لەگەڵ تاقیگە |
گەیاندنی فیزیکی، چەند ڕۆژێکی دەوێت بۆ گەیشتن |
فایلەکان لە ماوەی چەند چرکەیەکدا بۆ تاقیگە دەنێردرێن بە دیجیتاڵی |
|
وردەکاری |
بەستراوەتەوە بە کوالیتیی قالبگرتنەکەوە |
وردیی بەردەوام و نەگۆڕ لە تەواوی قۆناغەکاندا |
پرسیارە باوەکان
ئایا سکانی دیجیتاڵی ناو دەم بۆ نەخۆش ئاسوودەیە؟
بەڵێ. سکانەری ناو دەم ئامێرێکی بچووکی دەستییە کە لە ناو دەمدا دەسوڕێنرێتەوە بێ ئەوەی بە پەستان بخاتە سەر ددانەکان. زۆربەی نەخۆشەکان پێیان وایە بە شێوەیەکی بەرچاو ئاسوودەترە لە قاڵبە فیزیکییە باوەکان. قاڵبگرتن بە شێوازی کۆن لە ڕێی ماددەیەکی هەویریەوە دەگیرێت، کە دەکرێت ببێتە هۆی هێڵنجدان و ناڕەحەتی، پاشان پێویست دەکات چەند خولەکێک بێجووڵە بمێنیتەوە تا ماددەکە ڕەق دەبێت و قاڵبەکە دەگیرێت.
هاوشێوەسازیی سێ ڕەهەندی (Simulation) چارەسەر تا چەند وردە؟
سۆفتوێری هاوچەرخی پلاندانانی چارەسەر زۆر وردە بۆ پێشبینیکردنی ئەنجامی حاڵەتە سادە و مامناوەندەکان. بۆ جووڵە سادەکانی ددان وەک داخستنی بۆشاییەکان یان ڕاستکردنەوەی کەوتنەسەریەکی ددانەکان، ئەنجامە هاوشێوەکراوەکە بە تەواوی لەگەڵ ئەنجامی ڕاستەقینەدا یەک دەگرێتەوە. ئەو جوڵانەی ئاڵۆزترن، وەک سووڕانی ددانەکان یان گۆڕانکارییە ستوونییەکان، ڕەنگە پێویستیان بە هەنگاوەکانی چاکسازی و چارەسەریی زیادە (Refinement) بێت، چونکە وەڵامدانەوەی بایۆلۆجی ددان و ئێسکی هەر نەخۆشێک دەکرێت جیاواز بێت.
چی ڕوودەدات ئەگەر ددانەکانم بە تەواوی بەپێی پلانی چارەسەرەکە نەجووڵێن؟
ئەمە پێی دەگوترێت کێشەی بەدواداچوون (Tracking Issues)، و بەشێکی ئاساییە لە چارەسەری ڕاستکەرەوەی نادیار لە هەندێک حاڵەتدا. پزیشکی ددان لە کاتی چاوپێکەوتن و چاودێریکردندا، جیاوازییەکە دەستنیشان دەکات، سکانێکی دیجیتاڵیی نوێ دەگرێت، و داواکارییەکی چاکسازی (Refinement) پێشکەش دەکات. لە تاقیگەوە ڕاستکەرەوەی نوێ بە دیجیتاڵی دیزاین دەکرێن بۆ جێبەجێکردنی ئەو جووڵانەی کە ماون. چاکسازییەکان بەشێکن لە چارەسەریی دیجیتاڵی و بە مانای شکستی چارەسەرەکە نایەت.
ئایا ئەم تەکنەلۆجیایە دەتوانێت ڕووبەڕووی کەیسە ئاڵۆزەکانی ڕاستکردنەوە ببێتەوە؟
تەکنەلۆجیای دیجیتاڵیی ڕاستکەرەوەی نادیار زۆر باش کاردەکات بۆ حاڵەتە ئاسان و مامناوەندەکان، لەوانەش کەوتنەسەریەکی ددانەکان، بۆشایی، و ڕاستکردنەوەی شەویلگەکان. بەڵام هەندێک جار ئەو جیاوازییانەی لە ئێسک و شێوازی جووڵەی ددانەکاندا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بەدی دەکرێت، ڕەنگە تەلی ڕاستکردنەوە یان تێکەڵکردنی هەردوو چارەسەرەکە گونجاوتر بێت بۆیان. ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکێکی ددانی ڕێگەپێدراوی ڕاستکەرەوەکان دیاری دەکات کە کام ڕێگە گونجاوترینە بۆ حاڵەتی تایبەتی هەر نەخۆشێک.
سکانی دیجیتاڵی چەند کاتی دەوێت؟
سکانی تەواوی هەردوو شەویلگەی سەرەوە و خوارەوە لەنێوان دوو بۆ پێنج خولەکی دەوێت، بەپێی هەماهەنگی نەخۆشەکە و ئاڵۆزیی ددانەکانی. هەندێک کلینیک سکانی تۆمارکردنی گازگرتنیش (Bite Registration) دەگرن، کە بڕێکی کەم لە کاتی زیادە دەبات. تەواوی چاوپێکەوتنەکە، بە پێداچوونەوە و گفتوگۆی نەخۆشەکەوە، بە زۆری لە کەمتر لە ٣٠ خولەکدا تەواو دەبێت.
دەربارەی ڕاستکەرەوەی نادیاری ساگالاین
ساگالاین (Sagalign) سیستەمێکی پێشکەوتووی ڕاستکەرەوەی نادیارە کە لەلایەن تاقیگەی 3D Masters، یەکەم تاقیگەی دیجیتاڵیی ددان لە عێراق، گەشەی پێدراوە. ساگالاین لەسەر بنەمای چارەسەریی تەواوی دیجیتاڵی دروستکراوە، و ئاوێتەیەک لە پلاندانانی دیجیتاڵیی چارەسەر و ڕاستکەرەوەی تایبەت کۆدەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەرێکی ڕاستکردنەوەی ورد و پێشبینیکراو بۆ چەندین حاڵەتی جیاواز.
ئەمڕۆ، ساگالاین یارمەتی پزیشکانی ددانی ڕێگەپێدراو لە سەرانسەری عێراقدا دەدات بۆ دابینکردنی چارەسەری هاوچەرخی ڕاستکەرەوەی نادیار، ئەمەش لە ڕێگەی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی دیجیتاڵی، پلاندانانی تایبەتی چارەسەر، و بەرهەمهێنانی ڕاستکەرەوەی کوالێتی بەرز، تا لەگەڵ هەموو کەیسێکدا زەردەخەنەی تەندروستتر و بەمتەمانەتر دروست بکات.
ئامادەیت زەردەخەنەکەت بگۆڕیت بە ڕاستکردنەوەی دیجیتاڵی؟
پەیوەندی بکە بە تیمی ساگالاینەوە، تا بزانێت چۆن تەکنەلۆجیا دیجیتاڵییە پێشکەوتووەکانی پشتی ڕاستکەرەوەی نادیار دەتوانن یارمەتیدەر بن لە بەدەستهێنانی ئەزموونێکی ئاسوودەتر، وردتر و پێشبینیکراوتری چارەسەری ڕاستکردنەوە.